📅 بڵاوکراوەتەوە لە: 2026/08/22
👁️ 31 بینین
مەراسیمی مەولودی خزمان و ساداتی چرچەقەڵا
شاندێکی باڵای مەڵبەند بەشداری لە مەراسیمی مەولودی خزمان و ساداتی چرچەقەڵا دەکات
بەبۆنەی یادی پڕشکۆی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی، پێغەمبەری مەزن حەزرەتی موحەممەد (د.خ)، شاندێکی باڵای مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ بەشدارییان لە مەراسیمی مەولود و یادی لەدایکبوونی فەخری کائینات کرد، کە لەلایەن بنەماڵەی بەڕێزی خزمان و ساداتی چرچەقەڵا ڕێکخرابوو.
لە مەراسیمەکەدا، شاندی مەڵبەند وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان، پەیامی پیرۆزبایی و ڕێزی مەڵبەندیان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی خاڵۆ شێخ عبدالعزیز، سادات و خزمان و سەرجەم ئامادەبووان کرد، جەختیان لەسەر گرنگیی زیندووڕاگرتنی ئەم یادە پیرۆزە و بەهێزکردنی گیانی برایەتی و تەبایی نێوان خزمان و تەواوی چین و توێژەکان کردەوە.
لە پەروەردگاری مەزن داواکارین ئەم یاد و کۆبوونەوەیە خێر و بەرەکەت بۆ ناوچەکە و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک بەدیبهێنێت، دەستی خێرخوازان و ڕێکخەرانی ئەم مەراسیمەش بە خۆش بێت.
وێنەکان