📅 بڵاوکراوەتەوە لە: 2026/08/07
👁️ 65 بینین
سەردان و بەسەرکردنەوەی هەولێر
هەولێر پایتەختی کوردستان
دوێنێ سێ شەممە ڕێکەوتی ٤ی آب ٢٠٢٦ شاندێکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان، ئەم چالاکیانەی خوارەوەیان ئەنجامدا.
1️⃣- سەردانی بەڕێز عبدالله مزوری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵەو پارتە سیاسیەکان لە ئۆفیسی بەڕێزیان لەناو وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەو گفتوگۆی پێویست سەبارەت بە کۆمەڵێک کاروباری ڕێکخراوەیی گرنگ و ڕێککەوتن لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییەکان تایبەت بەکردنەوەی فەرمی لقی هەولێری مەڵبەندەکەمان لە پایتەختی هەرێمی کوردستان، سوپاسی پێشوازی گەرم و ڕێنمایی و ڕەزامەندی مەبدەئی بەڕێزیان دەکەین، زۆر خۆشحاڵ بوین بەدیداریان.
2️⃣- بۆ خوانی نیوەڕۆ سەردانی خانەوادەی بەڕێزی شێخان و ساداتی جل بەسەر پیرخدری لە ماڵی ئامۆزای گەورەو بەڕێزمان کاک شێخ نصرالدین بە ئامەدەبونی جەنابی کاک شێخ جوامێر کەسایەتی دیاری تێکۆشەرو کۆمەڵایەتی بنەماڵەی شێخانی جل بەسەرو دەڤەرەکەو کاک سید ئیسماعیل کەسایەتی کۆمەڵایەتی، سوپاسی پێشوازی گەرم و میوانداری و خوانە شەرەفمەندەکەیان دەکەین، زۆر خۆشحاڵ بوین بە دیداریان، خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە، هەمیشە تەندروست باش و دیوەخان ئاوەدانبن.
3️⃣- سەردانی ماڵی نوێی ئامۆزای گەورەو بەڕێزمان تێکۆشەرو کەسایەتی دیاری کۆمەڵایەتی لیوا سەید لوقمان گەورەدێیی پیرخدری بە مەبەستی بەسەرکردنەوەو پیرۆزبایی هەواری نوێیان، سوپاسی پێشوازی گەرم و میوانداریان دەکەین، زۆر خۆشحاڵ بوین بەدیداریان، خوای گەورە خانوی نوێیان لێپیرۆز بکات بەسەلامەتی.
4️⃣- سەردانی ماڵی نووسەرو ڕۆشنبیر ئامۆزای گەورەو بەڕێزمان جەنابی مامۆستا سەید فاتح بالیسانی پیرخدری، بەمەبەستی بەسەرکردنەوەو ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی گرنک لەگەڵ ئامۆزایانی گەورەو بەڕێزمان لە ئەنجومەنی پێشنیازکراو بۆ بەڕێوەبردنی لقی هەولێری ساداتی پیرخدری شاهۆ، وێڕای گفتوگۆ و گۆڕینەوەی بیروڕای پێویست سەبارەت بەگرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییەکان بۆ کردنەوەی فەرمی لقی هەلێر، هاوڕابوین لەسەر کۆمەڵێک پرەنسیپی( ئاینیی، کۆمەڵایەتی ، ڕۆشنبیری و سەربەخۆیی سیاسی) و گرنکی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی پارچە زەویەکی شایستە لە سنوری شارەوانی ناوەندی هەولێرو بیناکردنی لقەکە بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕێکخراوەیی، زۆر خۆشحاڵ بوین بەدیدارو پەرۆشی ئامۆزایانی گەورەو بەڕێزمان، هاوکات سوپاسی میوانداری دڵسۆزانەیان دەکەین، زۆر خۆشحاڵ بوین بەدیداریان، یاخوا هەموولایەک تەندروست باش و سەرکەوتوبن بۆ هێنانەدی ئامانجە پیرۆزەکان.
5️⃣- سەردانی ماڵی زاناو کەسایەتی دیاری ئاینیی کوردستان ئامۆزای گەورەمان جەنابی پرۆفیسۆر دکتۆر شێخ احمد بالیسانی پیرخدری، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسی، سوپاسی پێشوازی گەرم و میوانداریان دەکەین، زۆر خۆشحاڵ بوین بەدیداریان، یاخوا هەمیشە تەندروست باش و پڕبەرهەم و سەرکەوتوبن.
6️⃣- سەردانی ماڵی زاناو کەسایەتی ئاینیی دیاری کوردستان جەنابی مامۆستا شێخ ئیبراهیم شێخ عەلی بالیسانی پیرخدری بە ئامادەبونی دکتۆر شێخ عماد کوڕی بەڕێزیان، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسی، سوپاسی پێشوازی گەرم و میوانداریان دەکەین، زۆر خۆشحاڵ بوین بەدیداریان، یاخوا هەمیشە تەندروست باش و پڕبەرهەم و سەرکەوتوبن.
7️⃣- سەردانی ماڵی کەسایەتی دیاری کۆمەڵایەتی ئامۆزای گەورەو بەڕێزمان جەنابی شێخ لەتیف باشتەپەیی بەرزنجی و خانەوادەی بەڕێزیان، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسی تەندروستی جەنابیان کەماوەی ڕابوردوو نەشتەرگەریەکی گەورەی بۆ ئەنجامدرابوو، زۆر سوپاسی پێشوازی گەرمی جەنابیان و پارێزەر شێخ بڕیار کوڕی بەڕێزیان دەکەین، زۆر خۆشحاڵ بوین بەدیداریان، خوای گەورە شیفای تەواوی جەنابیان بدات.
ڕێزو حورمەتمان بۆ گشت لایەک، خوای گەورە خاک و گەلی کوردستان بپارێزێت، بإذنه تعالى، والسلام عليكم.
وێنەکان