📅 بڵاوکراوەتەوە لە: 2026/05/30 👁️ 22 بینین

پیرۆزبایی جەژن و پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان

Activity Image
شەممە، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦ شاندێکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ لە شاری سلێمانی، بەمەبەستی بەسەرکردنەوە، پیرۆزبایی جەژن و پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، چەندین دیدار، سەردان و پێشوازی گرنگیان ئەنجامدا بەم شێوەیەی خوارەوە: یەکەم: سەردانی کەسایەتییەکان بەمەبەستی جەژنەپیرۆزە و هەواڵپرسی تەندروستی شاندی مەڵبەند سەردانی ماڵی ژمارەیەک لە ئامۆزایانی گەورە، بەڕێز و کەسایەتییە دیارەکانی کۆمەڵایەتی کرد، بەمەبەستی گەیاندنی جەژنەپیرۆزە و بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسی لە تەندروستییان. شاندەکە زۆر خۆشحاڵ بوون بەو دیدارانە و دوعای شیفای عاجڵ و تەندروستییەکی باش بۆ ئەم بەڕێزانە دەخوازن لە خوای گەورە: جەنابی کاک شێخ ڕەئوفی ڕەشەکانی جەنابی کاک شێخ علاءالدین باخ جەنابی کاک شێخ جمال سیرین جەنابی کاک شێخ محمدی چەقڵاوا جەنابی کاک شێخ ڕەشیدی عەواڵان جەنابی کاک سید صڵاح باینچۆ جەنابی مامۆستا شێخ بهاءالدین عەواڵان جەنابی کاک مارف ئاغای گەڵاڵی جەنابی کاک شێخ عبداللە باخ دووەم: بەسەرکردنەوەی خانەوادەی کۆچکردووان و گەیاندنی پرسە نۆجەژنەی کۆچکردوو جەنابی کاک شێخ نوری سیرین: شاندی مەڵبەند سەردانی ماڵی ئامۆزای گەورە و کۆچکردوومانی کرد بەمەبەستی نۆجەژنە و بەسەرکردنەوەی خانەوادە بەڕێزەکەیان. لە خوای گەورە داواکارین لێی خۆش بێت و بەهەشت نشینی بکات. گەیاندنی سەرەخۆشی بە جەنابی کاک شێخ فەتاح گڵەزەردە: شاندەکە سەردانی ماڵی ئامۆزای گەورە و بەڕێزمانی کرد، بەمەبەستی دووبارە گەیاندنی هاوسۆزی و پرسە و سەرەخۆشی مەڵبەندەکەمان بۆ کۆچی دوایی (کاک شێخ فاتح)ی برا گەورەی بەڕێزیان. خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات. سێیەم: پێشوازیکردن لە ئامۆزایان لە باڵەخانەی مەڵبەند لە لایەکی ترەوە، باڵەخانەی مەڵبەندەکەمان شانازی پێشوازیکردنی هەبوو لە کۆمەڵێک لە ئامۆزایانی گەورە و بەڕێز، کە بەمەبەستی یەکتربینین و گۆڕینەوەی جەژنەپیرۆزە تەشریفیان هێنابوو. ئێمە لە کاتێکدا زۆر خۆشحاڵین بەم دیدارانە، لە خوای گەورە داواکارین گشت لایەک بپارێزێت و ئەم جۆرە کۆبوونەوە خێرخوازیانە بەردەوام بن.